چین 10 مەرجی داناوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین رادەگەیەنێت
964+
ژووری هەواڵ
وڵاتی چین زەمالەی خوێندنی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی خوێندنی ماستەر، وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت داواکارییەکەیان بەشێوەى ئۆنڵاین وەردەگرن و تاوەکو 20.2.2024 مۆڵەتی پڕکردنەوەی فۆڕمتان هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.12.2024، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، وڵاتی چین لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجی سەرکەوتوو، زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات و 10 مەرجی هەیە.
مەرج و داواکاری لایەنی کۆماری چینی میللی:
1. بڕوانامەی دەرچون کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەکانی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتراستکرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5. تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس (ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە) بەپێی داواکاری ئەو زانکۆیەی کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی.
6. تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە (45) ساڵ زیاتر بێت.
7. دەبێت بە لایەنی کەم سێ ساڵ ئەزمونی کارکردنی هەبێت و بە نوسراوی فەرمی پشتگیری لە ماوەی ئەزمونی کارکردنەکەی بکرێت.
8. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
9. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
10. سکرین شۆتی ئەو ماڵپەڕەی کە داواکاریەکت پێشکەش کردوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە داواکاریەکەت بە سەرکەوتویی پێشکەش کراوە.بۆ پێشکەشكردنی داواکاری و زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە
https://www.campuschina.org/content/details3_790440.htmlوەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بکەم بەم ژمارە تەلەفۆنە: 009647511378422 یان ئیمەیڵ بۆ ئەم ناونیشانە بکەن: [email protected]