ئامێرێكی تازه‌ى هێناوه
له‌مه‌ودوا نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ناهێڵێت قژى توشبووانى شێرپه‌نجه هه‌ڵبوه‌رێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نەخۆشخانەی هیوا بۆ یەکەمجار ئامێرێكی نوێی دابینكردووه كه رێگه نادات قژى تووشبوانى شێرپه‌نجه هه‌ڵبوه‌رێت.
د. شاڵاو حەمەعەلی پزیشکی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه سۆشیاڵ میدیاى نه‌خۆشخانه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان وەک یەکەمین نەخۆشخانەی حکومی ئامێری (Cooling cap) بۆ چارەسەری وەرینی قژ رادەگەیەنین، ئەمەش بۆ زیاتر خزمەتکردنی تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەیە.
ده‌شڵێت “ئامێرەکە بۆ ئەو نەخۆشانە به‌كارده‌هێندرێت کە تووشبوی شێرپەنجەی مەمکن و لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشییەکەدان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەم نزیکانەش 10 ئامێری هاوشێوە بۆ نەخۆشخانەکەیان دابیندەکەن.
ئامێرەکە، لەلایەن رێکخراوی هۆڕایزۆن و هاما گروپەوە دابینکراوە، وەک کڵاوێک بەکاردەهێنریت و چواردەوری مووەکان سارد دەکاتەوە، گرنگی ئەم ئامێرە لەوەدایە کە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری کیمییایدا هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە، کە ئەمەش لە رووی دەرونییەوە ئارامییەک بە نەخۆشەکە دەبەخشێت و رۆڵێشی هەیە لە باشتربوونی دۆخی نەخۆشەکە بەتایبەت نەخۆشە ژنەکان.