350 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارن

پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە بەغدا کرایەوە

964+

ژوولی عەدنان

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.12.2024، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی عێراقی کردەوە، خولی پێنجەمی پێشانگاکەیە و لە پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا بەڕێوەدەچێت.

نووسینگەی سودانی لە بەیاننامەیەکدا، کە دەست 964 کەوتووە رایگەیاندووە، سەرۆک وەزیران گەشتێکی بە کۆشکەکانی پێشانگاکەدا کرد و چاوێکی بە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و دامەزراوە رۆشنبیرییە عێراقییەکان و عەرەبی و بیانییەکان خشاند.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، سودانی پاڵپشتیی حکومەتی بۆ چالاکییە رۆشنبیرییەکان دووپاتکردەوە، بە تایبەتی ئەوانەی بەرهەمی رۆشنبیرانی عێراقن، بە گشتیش پشتگیری لەو بەرهەمانە دەکات، کە بەشدارن لە بەرەوپێشبردنی سەرچاوەکانی زانست و زانیاری لە ناو خەڵکی عێراقدا.

پێشانگاکە تا 10.12.2024 بەردەوام دەبێت، کە لەلایەن دەزگای مەدا بۆ هونەر و رۆشنبیری رێکخراوە، زیاتر لە 350 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی عەرەبی و بیانی بەشدارییان کردووە، جگە لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی عێراق و دامەزراوەکانی رۆشنبیری و راگەیاندن.

لە 20 وڵاتەوە بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب هاتوونەتە سلێ...

لە 20 وڵاتەوە بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب هاتوونەتە سلێمانی

وەزارەتی پەروەدە: هەڵەکانی 40 کتێبی خوێندن چاک دەکەین

وەزارەتی پەروەدە: هەڵەکانی 40 کتێبی خوێندن چاک دەکەین