فریا بکەون تا نەفەوتاوە
سایلۆی مەخمور بانگی جوتیاران دەکات بچن پارەی گەنم وەربگرن
964+
ژوولی عەدنان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سایلۆی مەخمور جوتیارانی ناوچەکەی ئاگادارکردەوە، بچن پارەی گەنمی ئەمساڵیان وەربگرن، ئەگینا دەینێرنەوە لقی نەینەوا.
ئاگادارییەکە ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە لە 25.6.2024 تا 4.7.2024 کاتی وەرگرتنی چەکی پارەیان هەبووە و تائێستا بە هەر هۆکارێک بێت سەردانی سایلۆکەیان نەکردووەتەوە بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، سایلۆی مەخمور دەڵێت، ئەگەر جوتیاران نەچن، پارەکە دەنێرێنەوە بۆ لقی نەینەوا.
ئەمساڵ، لهلایهن حكومهتى عێراقهوه، بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی بازرگانیی عێراق 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دیاری کرابوو.