ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق - وێنە: X
بەغدا
ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “پەرلەمان” بانگهێشتی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەكات لە بارەی بارودۆخی ناوچەكە و بەرنامەی حكومەتەكەی.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەكات، ئەمەش لەسەر داوای سەرۆک وەزیران خۆی بووە، بۆ ئەوەی لە بارەی سیاسەتی حكومەتەكەی و گرتنەبەری رێوشوێنەكان سەبارەت بەو پێشهاتانەی لە دەوروبەر و ناوچەكە روودەدەن، بە تایبەتی لە دوای رووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەری 2023.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا سودانی باس لە كارەكانی حكومەت دەكات، بە تایبەتی پڕۆژەكان و یاسا پێویستەكان و چەند بابەتێكی دیكە لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدان.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم هەفتەیە سێ دانیشتنی كردووە، بەڵام لە بارەی كۆمەڵێك یاسا نەیتوانی هیچ كۆدەنگییەك بكات و بابەتەكان بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، بە تایبەتی یاساكانی لێبوردنی گشتی، گەڕاندنەوەی موڵكی هاوڵاتیان، باری كەسی و چەند بابەتێكی دیكە.
سودانی بڕیاری دا کەمپەینی ''لها''ی تایبەت بە خانمان دەستپێبکات
سودانی
قوتابخانەکان ئەمڕۆش لە پشوودابوون
بەهۆی خراپی کەشوهەوا؛ سودانی سبەی پێنجشەممەی کردە پشووی فەرمی
كورد و سوننه تۆمهتبار دهكهن
حزبوڵای عێراق بێبهریی خۆی له هێرشهكهی سهر ههواڵگریی عێراق راگهیاند
دوێنێ شەو چی روویدا؟
کوردستان نەوتی عێراق هەناردە دەکات و هێرشە درۆنییەکان زیادیان کرد
سودانى لە یادى مەرگەساتى هەڵەبجەدا: