لە گوندەکان

فەرمانگەی ژینگەی سۆران وشیاری ژینگەیی لە قوتابخانەکاندا بڵاودەکەنەوە

964+

ژوولی عەدنان

فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران لە قەزای چۆمان قوتابخانە و خوێندنگەکانی ناوچەکە دەگەڕێن، بۆ ئەوەی قوتابیان وشیار بکەنەوە.

فەرمانگەکە چووەتە قوتابخانەی دواناوەندی گوندی شیرکاوە و سیمینارێکیان دەرباری وشیاری ژینگەپارێزی و هاوڕێیەتیکردنی ژینگەیان بە قوتابیانی قوتابخانەکە وتووەتەوە.

قوتابخانەکە دواناوەندیییە و ناوی بنەسارە، وەک دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بڵاویانکردووەتەوە، ”قوتابخانەی دواناوەندی بنەسارە خۆی داوای کردووە سەردانیان بکەن”.

باسیشیان لەوەکردووە، ئامانجیان لە پێشکەشکردنی ئەم جۆرە سیمینارانە، وشیارکردنەوەی قوتابیان و ئاشناکردنیانە بە چەمکەکانی ژینگە، بە تایبەت لە قوتابخانە و ژیانی گوند.

لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بە ئەم جۆرە سیمینارانە لە قوتابخانەکان ئەنجام دەدرێن، قوتابخانەی دواناوەندی بنەساری تێکەڵاویش یەکێکە لە قوتابخانەکانی ئەو سنوورە، دەکەوێتە گوندی شێرکاوەی سەر بە قەزای چۆمان.

شارەوانیی سۆران چوار تۆن داری وشک دەفرۆشێت

شارەوانیی سۆران چوار تۆن داری وشک دەفرۆشێت

ژینگەی سۆران رێنمایی دەداتە کارگە و غەسالەکانی چەو و ل...

ژینگەی سۆران رێنمایی دەداتە کارگە و غەسالەکانی چەو و لمی سنوورەکەی