سوودانی بۆ فەرمانبەرانی عێراق بڕیاریدا
هەر فەرمانبەرێک کاتژمێرێک زیاتر دەوام بکات 5000 دینار وەردەگرێت
964+
ژوولی عەدنان
هەر فەمانبەرێک یەک کاتژمێر زیاتر کار بکات بڕی 5000 دینار پاداشت دەکرێت ئەمە بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بوو بۆ فەرمانبەران.
پێدانی کرێی زیادەی فەرمانبەران بەپێی کاتژمێرە زیادەکان لەلایەن سوودانییەوە قبووڵکرا.
لە راگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ 3.12.2024 بڵاویان کردووەتەوە، بڕیاڕەکە تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە دامەزراوی حکومەتی ناوەندی عێراقن، بەپێی پلەی وەزیفی فەرمانبەر و رۆژ ی کارکردنیش پاداشتەکە دەگۆڕێت.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار بۆ یەک کاتژمێر 5000 دینار پاداشت دەکرێن، بەڵام پاداشتی فەرمانبەرانی پلە چوار بۆ سەرەوە 4000 دینارە.
باسیشیان لەوەکردووە کە ئەگەر لە رۆژی پشووی فەرمی کاری کرد ئەوا پاداشتی کاتژمێرەکان دەبنە 6000.
ئەمە لە کاتێکدایە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو مانگە بێ مووچەن و چاوەڕێی دەستی بەغدان تاوەکو پارە بنێرێت و موچە دابەشبکرێت.