باسی پەکەکەیان کردووە

سودانی و ئەردۆغان بە تەلەفون لەسەر سووریا قسەیان کرد

964+

ژووری هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا ئەنجامدا و دۆخی سووریایان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.12.2024، سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، ئەردۆغان بۆ سەرۆکوەزیرانى عێراقى دووپاتکردەوە کە پاراستنى ئارامى سنوورەکان بۆ تورکیا کارى لە پێشینەیە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان بە سودانی وتوە، سووریا پێویستى بە بەشداریى راستەقینە لە پرۆسەى سیاسى هەیە نەک پەرەسەندنى بارگرژییەکان وەک ئەوەی ئێستا روودەدات.

“ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانى عێراقى ئاگادارکردووەتەوە وڵاتەکەى هەموو رێگەیەک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەى پەکەکە رووداوەکانى سووریا نەقۆزێتەوە”، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وا دەڵێت.

نزیکەی هەفتەیەکە شەڕو پێکدادانێکی سەخت لە حەلەب لە نێوان هێزە چەکدارەکانی تەحریر شام و سوپای سووریا هەیە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست