نابینایەک لە سلێمانی

موزیكە جیهانییەكان بە پیانۆ دەژەنێت و گلەیی لە نەبوونی نۆتەی برێل هەیە

+964

دیلان محەمەد جەزا

عەلی کەریم، هاوڵاتییەكی نابینایە و لە سلێمانییە، ساڵانێک خولیای ژەنینی پیانۆیە و بە پەنجەکانی ئاوازە رۆژهەڵاتی و رۆژئاواییەکان دەژەنێت.

عەلی کەریم ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیی تایبەت، بە 964 وت، ساڵانێکە سەرقاڵی ژەنینی ئامێری پیانۆیە و توانیویەتی ژمارەیەک پارچە موزیک لەبەر بکات.

ئەو گلەیی لەوە هەیە نۆتەی پارچە موزیكەكان بە شێوازی برێل نەنووسراوەتەوە، بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن، بۆیە زیاتر بە شێوەی “سەماعی” ئاوازی موزیكەكانیان لەبەركردووە.

بریل شێوازی نووسینی تایبەتە بە كەسانی نابیناو بە پەنجە دەتوانن بیخوێنەوە.

عەلی كەریم باسی لەوەکرد، لە رێگەی موزیکەوە دەتوانێت ئارامی بدات بە رۆحی و چێژی لێ دەبینێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رۆژى جیهانى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

رۆژى جیهانى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان