ساڵانه‌ به‌بێ راهێنانى نوێ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌

مەشقه‌ دوو وه‌رزییه‌كه‌ى پۆلیسی ژینگەو دارستان ته‌نیا بۆ به‌هێزكردنى تواناى جه‌سته‌ییانه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ساڵانه‌ له‌ دوو وه‌رزدا پۆلیسی ژینگه‌ و دارستانى هه‌رێم مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت، له‌ پاییز و هاوین ماوه‌ى 15 رۆژ ده‌خرێنه‌ ئه‌م مه‌شقه‌وه‌، وته‌بێژى پۆلیس ژینگه‌ و دارستانى سلێمانى ده‌ڵێت، بابه‌ته‌كانى مه‌شقه‌كه‌ ساڵانه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و شتى نوێیان تێدا نییه‌.

هێمن كه‌مه‌رخان، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیس ژینگه‌ و دارستانى پارێزگاى سلێمانى به‌ 964ـى راگه‌یاند، مه‌شقه‌كان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی جەستەیی و هۆشیاری کارمەندانه‌ و رۆژانە یەك کاتژمێر مەشقیان پێده‌كرێت.

وتیشی “مەشقی ئەم وەرزەمان جگە لە ئەنجامدانی وەرزشی بەیانیان و رێڕۆیشتنی سەربازی، چەند وانەیه‌كی یاسایی، کارگێڕی، ژینگەیی، سەربازی بۆ کارمەندان ووتراونەته‌وە “.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ساڵانه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ بۆ مه‌شقه‌كان دووباره‌ ده‌كرێنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا كارمه‌نده‌كانیان راده‌هێنن  بۆ پرسه‌ ژینگه‌ییه‌كان خول و سیمینار له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن بۆ قوتابیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

لە کەژ و کێوەکانی سلێمانی هەڵمەتی پاراستنی ئاژەڵ لەکات...

لە کەژ و کێوەکانی سلێمانی هەڵمەتی پاراستنی ئاژەڵ لەکاتی (کەڵەهەرز) دەستیپێکردووە

میدالیا به دار هه‌رمێیه‌ به‌‌ته‌مه‌نه‌كه‌ى پێنجو...

میدالیا به دار هه‌رمێیه‌ به‌‌ته‌مه‌نه‌كه‌ى پێنجوێن هه‌ڵده‌واسرێت

له‌ سنوورى سلێمانى زیاتر له‌ 110 كه‌س له‌سه‌ر سه‌رپێ...

له‌ سنوورى سلێمانى زیاتر له‌ 110 كه‌س له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌ ژینگه‌ییه‌كان سزادراون