دۆخی تەندروستی جێگیرە

سکرتێری سەرۆک کۆماری عێراق لە تورکیا بریندار کرا

964+

ژێوار خدر

سکرتێری سەرۆک کۆماری عێراق لە تورکیا لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو و بریندار کرا.

بەپێی میدیا تورکییەکان، لە 21.11.2024 سکرتێری سەرۆک کۆماری عێراق، لە شاری ئیستانبوڵ بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەری و بریندار کراوە.

هەربەپێی ئەو زانیاریانەی لە  ماڵپەڕی “ئێکۆل”ـی تورکی بڵاوکراوەتەوە، گوایە  سکرتێری سەرۆک کۆماری عێراق، لە  19.11.2024، لە چێشتخانەیەکدا نانی خواردووە، ناسنامەی دیپلۆماسی خۆی بەکارهێناوە و پارەی نەداوە، کارمەندێکی چێشتخانەکەش دوای دوو رۆژ و لە 21.11.2024دا  بە دوایدا رۆیشتووە و بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر و چەند چەقۆیەکی لەسەریداوە.

دەشڵێت، سکرتێری سەرۆک کۆماری عێراق، لە پۆلیسی تورکیا داوای یاسایی لەسەر کەسە هێرشکەرەکە تۆمار کردووە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

بەرپرسی پاسەوانەکانی سەرۆک کۆماری عێراق گیانی لەدەستد...

بەرپرسی پاسەوانەکانی سەرۆک کۆماری عێراق گیانی لەدەستدا