لە هەولێر

لە ساڵیادی پەسەندکردنی جاڕنامەى جیهانیی مافەکانی مرۆڤ کۆنفرانسێک بەڕێوەدەچێت

964+

شۆڕش قادری

سبەی ساڵیادی پەسەندکردنی جاڕنامەى جیهانیی مافەکانی مرۆڤە و لە هەولێر کۆنفرانسێک بەناونیشانی “سەکۆیەک بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان” بەڕێوەدەچێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، “سبەی سێشەممە 3.12.2024 لە (76)ـەمین ساڵیادی پەسەندکردنی جاڕنامەى جیهانیی مافەکانی مرۆڤ،  نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، کۆنفرانسێك بە ناونیشانی”سەکۆیەک بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان” ئەنجام دەدات”.

کۆنفرانسەكە بە بەشداری نوێنەرانی دەسەڵاتی دادوەری، پەرلەمان، حکومەت و فەرمانگە و دەستە سەربەخۆکان، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، سەرۆکایەتیی کۆمار، وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی دادی فیدراڵی، بەڕێوەدەچێت.

هاوکات ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، یۆنامی و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادە دەبن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتە سەرەکییەکان، ئاڵنگارییەکان و دەرفەتەکانی داهاتوو لەم بوارەدا.

هەرێم ١٧٩ راسپاردەی نێودەوڵەتی لە بواری مافی مرۆڤ جێبە...

هەرێم ١٧٩ راسپاردەی نێودەوڵەتی لە بواری مافی مرۆڤ جێبەجێ کردووە

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: نەبوونی بودجە هۆکار...

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: نەبوونی بودجە هۆکاری جەنجاڵی چاکسازییەکانە