ژینگەش گەڕاندییەوە ناو سروشت

لە گوندێکی دینارتە ورچێکی سپی لەناو قەفەسێک گیرا

964+

ئاکام غەفور- سۆران

لە گوندێکی دەڤەری زێباریان ورچێکی سپی کە کەوتبووە ناو قەفەسێکی ئاسن، رزگار کرا و گەڕێندرایەوە ناو سروشت.

رووداوەکە لە گوندی بریسی سەر بە ناحیەی دینارتە بووە، شەوی رابردوو ئەو ورچە بەدوای خواردندا دەچێتە ناو قەفەسێک، کە هاوڵاتیەکی گوندەکە دایناوە بۆ ئەوەی لەوێ خواردن بە سەگەکانی بدات، بەیانی کە دەبینێت ورچ لە ناو قەفەسەکەیە و ناتوانێ بێتە دەرەوە، پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە ئاگادار دەکەنەوە بۆ رزگارکردنی.

موقەدەم بێدار زێباری، بەرپرسی پاراستنی ژینگە لە سنووری ناحیەکە، بۆ 964 وتی، لەلایەن موختاری گوندەوە ئاگادارکرانەوە کە ورچێک کەوتووەتە قەفەسێک، ئەمڕۆ تیمەکانیان چوونەتە شوێنەکە و ورچەکەیان گەڕاندووەتەوە ناو سروشت.

وتیشی “لە ناوچەکەماندا ورچی قاوەیی و رەش زۆر بووە، بەڵام ورچی سپی دەگمەنە، ئەم ورچەش سپی بوو”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

"بینینى ورچ له‌ سنووره‌كه‌مان بووه‌ته‌ شتێكی به‌رده‌وام"

له‌ گوندێكى بارزان چوار ورچی ره‌ش ده‌ركه‌وتوون

له‌ گوندێكى بارزان چوار ورچی ره‌ش ده‌ركه‌وتوون