پەرلەمانتارێک
بە بەردى لالش سوێندى یاسایى خوارد
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ یەکەم دانیشتى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدرا و پەرلەمانتاران سوێندى یاساییان خوارد، هەر پێکهاتەیەکى دینیش بە شێوازێکى جیاواز سوێندیان خوارد.
ئەو پەرلەمانتارانەى لە رووى دینییەوە ئیسلامن، بە قورئان سوێندیان خوارد و کریستیانەکانیش بە ئینجیل و ژنە پەرلەمانتارێکیش کە لە پێکهاتەى ئێزدییە بە بەردى لالش سوێندى خوارد.