لە بازاڕەکانى هەرێم

جارێکى دیکە نرخى زێڕ دابەزى

964+

وریا فەتاح

جارێکى دیکە نرخى زێڕ رووى لە دابەزین کردەوە و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە پێنج هەزار دینارێکى لێبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ لە بۆرسەى جیهانیدا بۆ 2628 دۆلار دابەزى، لە کاتێکدا نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ دوێنێ بە 2650 دۆلار بوو.

سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر نرخى زێڕى بۆ دووشەممەى بەم شێوەیە دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 645 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 592 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 565 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 485 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 18 هەزار دیناری چووەسەر

نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 18 هەزار دیناری چووەسەر