964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە لایەک چۆمان پاک دەکرێتەوە لە زبڵ و خاشاک، لە لایەکی تر ژینگەی باڵەکایەتی بەهۆی زبڵ و خاشاکەوە وێران دەبێ و سیمایەکی ناشرین دەدات بە ناوچەکە.
شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاکی قەزای چۆمان و ناحیەی گەڵاڵە کە دەکەوێتە نزیکی دەروازەی شاری چۆمان بووە بە زبڵ خانە، شوێنەکە تەلبەند نەکراوە، زبڵەکەش ژێرخاک ناکرێت.
هەر کزە بایەک هەڵبکات ئیتر ئەو نایلۆن و زبڵە بە ناو ئەو سروشتە بڵاو دەبێتەوە، هەر دارێکی ئەیبینی نایلۆن دەوری داوە.
964 ئەو بابەتەی گەیاند بە فەرمانگەی ژینگەی سۆران، هەژار ماهیری بەڕێوەبەر وتی، ئێمە ئاگاداری ئەو بابەتە نەبووین، لە رێگای ئێوەوە ئاگادار بووین، بەزووترین کات لیژنەی خۆمان دەنێرین بۆ شوێنەکە و بەدواداچونی خۆمان دەکەین.
هەژار ماهیر وتیشی، ئەوەی لە ڤیدیۆکان بینیومە، شوێنەکە گونجاو نیە بۆ زبڵ و خاشاک هەم ژینگەی ناوچەکەی تێکداوە، هەمیش کاریگەری خراپی هەیە لەسەر ئاژەڵی ناوچەکە بەهۆی خواردنی ئەو نایلۆنانە توشی مردار بوونەوە دەبن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
نانەواخانەکانی سۆران نرخ هەڵواسن؛ کرێکارەکانیشتان سەدریە بپۆشن و کڵاو لەسەر بکەن