"هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدەدات"

هاتوچۆی هەڵەبجە لەو شۆفێرانە ناڕازییە کە هاتوچۆ بە قوتابیان دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

هەڵگرتنی سەرنشینی زیاد لەپێویست لەلایەن شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەی قوتابیان دەگوازنەوە، هاتوچۆی هەڵەبجەی هێناوەتە سەر خەت و دەڵێت، هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدەدات ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1.12.2024، هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، هەڵگرتنی سەرنشینی زیاد لە پێویست لەلایەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوێندکاران دەگوازنەوە پێچەوانەی یاساو رێنماییەکانی هاتوچۆیە، بونی ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی گلەیی و تێبینی لای مامۆستایان و بەخێوکارانی قوتابیان و گرفتی بۆ قوتابیان دروست کردووە.

“ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەینەوە کە لە ماوەی یەك هەفتە پێویستە کار بە رێنماییەکانی هاتوچۆ بکەن و نەفەری زیادە سەرنەخەن، بە پێچەوانەوە ناچاردەبین لێپێچینەوەی توندی یاسایی ئەنجام بدەین”، هاتوچۆی هەڵەبجە وا دەڵێت.

لە دەستپێکی وەرزی خوێندنی ئەمساڵدا، وەزارەتی پەروەردە هەشت رێنمایی تایبەت بە گواستنەوەی قوتابیان بە پاس و تەکسی دەرکرد و لە یەکێک لە رێنماییەکاندا هاتووە، “سەرپێچی رێنماییەکانی هاتوچۆیە ئەگەر پاسێک یان تەکسییەک زیاد لە ژمارەی رێگەپێدراو قوتابیان [سەربخەن]”.

لە حاڵەتی پابەندنەبوونی شۆفێر، رێگەی پێنادرێت کاری گواستنەوەی قوتابیان بکات.

هاتوچۆی سۆران قوتابیان ئاشناى یاساكانى هاتووچۆ ده‌كا...

هاتوچۆی سۆران قوتابیان ئاشناى یاساكانى هاتووچۆ ده‌كات