سوود لە داشکاندنی 20٪ـی قەرزی کەڵەکەبوو وەربگرن
پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی کەلار 14 رۆژ مۆڵەتتان هەیە
964+
شۆڕش قادری
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار مۆڵەتی 14 رۆژ دەداتە ئەو پیشەوەرانەی کە گرێبەستی دوکانەکانیان تازە نەکردووەتەوە یان قەرزاری شارەوانین، بۆ ئەوەی سوود لە داشکاندنی 20٪ـی قەرزی کەڵەکەبوو وەربگرن.
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ئەو پیشەوەرانەی دەکەونە سەر بلۆکی (9+10) و بلۆکی (30+31) و تاکو ئیستا گرێبەستی دوکانەکانیان نوێ نەکردووەتەوە، یان قەرزار شارەوانین، با لەماوەی 14 ڕۆژ سەردانی شارەوانی کەلار بکەن بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستی دوکانەکانیان”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمڕۆوە دەتوانن گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە و قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەوەی سوود لە داشکاندنی 20٪ـی قەرزی کەڵەکەبوو بەپێی بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەربگرن.
وێنەی ئاگادارییەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لە خوارەوە: