15 قوتابخانه كراون و 20 یشيان ماوه
سه‌لامه‌تى له ته‌قه‌مه‌نى و پاراستنى ژینگه به قوتابیانى سیده‌كان ده‌وترێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان، رێكخراوێكی ژینگه‌پارێز له‌یه‌ك كاتدا هه‌ردوو بابه‌تى پاراستنى ژینگه و سه‌لامه‌تى له مین و ته‌قه‌مه‌نى به قوتابیانى قوتابخانه‌كان ده‌ڵێته‌وه، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت، قوتابخانه‌ى گونده‌كانشیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
جابر وه‌سمان برادۆستى، سه‌رۆكى رێكخراوى مێرگه‌میر، كه ماوه‌ى 15 ساڵه به‌شێوه‌ى خۆبه‌خشی كار له‌سه‌ر سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان له مین و ته‌قه‌مه‌نى و 10 ساڵیشه له رێگه‌ى رێكخراوه‌كه‌ى كار له‌سه‌ر پاراستنى ژینگه ده‌كات، به 964ـى وت، به‌پێویستى زانیوه هه‌ردوو بابه‌ته‌كه تێكه‌ڵ بكات، چونكه سنووره‌كه‌یان هه‌م مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانى مین و هه‌میش مه‌ترسی خراپبوونى ژینگه‌ى له‌سه‌ره
وتیشی “به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیان له ته‌مه‌نى منداڵییه‌وه له‌و دوو بابه‌ته ئاگادار بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا توانیویانه 15 قوتابخانه له سه‌نته‌رى سیده‌كان و گونده‌كانى بنارى به‌ربزین، بنارى حه‌سه‌ن به‌گ و گه‌لى لێتان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.
روونیشیكرده‌وه هه‌موو خه‌رجییه‌كانى هاتوچۆ، دروستكردنى پۆسته‌ر و لیفلێت له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێكردووه و له‌هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیش ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر بۆ هه‌ردوو بابه‌ته ته‌رخان ده‌كات به قوتابییه‌كان ده‌ڵێته‌وه.