"پرسیارەکان بێزارکەر نەبوون"
دانیشتووانی تەیراوەی هەولێر بە وردی وەڵامی 77 پرسیارەکەیان دایەوە
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
لە کوچە و کۆڵانەکانی هەولێر، بژمێرەکان لە دەرگای ماڵانیان دا و هاوڵاتیانیش وەڵامی 77 پرسیارەکانیان دایەوە.
خەسرەو محەمەد هاوڵاتییەکی گەڕەکی تەیراوەی هەولێرە و بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ بژمێرەکان هاتن و پرسیارەکانیان بەگشتی لەسەر ژیان و گوزەرانی ئێستا بوون و بێزارکەر نەبوون، چونکە هەمووی پەیوەستبوون بە ماڵەوە”.
وتیشی، وەڵامی ورد و درشتی ئەو 77 پرسیارانەیان داوەتەوە کە لەلایەن بژمێرەکانەوە ئاراستەیان کراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 30.11.2024 قۆناغی سێیەم و کۆتایی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد و بڕیارە لە 10ـی مانگی داهاتوو کۆتایی بێت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری