کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن
مێردمنداڵێکی بەحرکە شەش رۆژە نادیارە
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
مێردمنداڵێکی دانیشتووی قەزای بەحرکە، ماوەی شەش رۆژە لە دوای گەڕانەوەی لە کار بێ خەبەرە و نەگەڕاوەتەوە، کەسوکارەکەشی سۆراغی دەکەن.
بارزان سدیق، باوکی مێردمنداڵەکەیە و بە 964ی وت، لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەی رابردووە 24.11.2024 لە دوای ئەوەی لەگەڵم لە کار گەڕایەوە، تائێستا بێ خەبەرە، کۆتاجار لە رێگای کامێرای چاودێرییەوە لە شەقامی 150مەتری لە هەولێر بیندراوە.
وەک باوکی دەڵێت، کوڕەکەی لە کۆمپانیایەکی کارگوزاری لەگەڵ خۆی کاردەکات و سەرجەم ئەو شوێنانەی ماڵی خزم و کەسوکاریان لێیەتی، لێی پرسیون، بەڵام نەبیندراوە و چارەنووسی نازانن.
مێردمنداڵەکە تەمەنی 16 ساڵە و ناوی رامین بارزانە، دانیشتووی قەزای بەحرکەی هەولێرە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
نزیکەی 20 رۆژە پێشمەرگەیەک بێسەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە
سۆراغ
دوو رۆژە سەدان کەس بەدوایدا دەگەڕێن
بۆ گژوگیا روویکردە شاخ و دیارنەما؛ هاوڵاتییەکی حاجیاوا
تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە
زانای غهواس به دوای تهرمی گهنجهكهی كهركوكدا دهگهڕێت
هەواڵەکان
داغڵودانی نزیک سیروان پڕ ئاو بوون و ئۆتۆمبیلێکیش کەوتە رووباری گاڕفێنەوە
لە لۆفەکانی کورتەک
ئۆتۆمبێلێک کەوتەناو رووبارەوە؛ کەسێک برینداربووە و یەکێکی دیکەش بێ سۆراغە
داواى بەهاناوەچوون دەکەن