رووداوی هاتوچۆ

هاوڵاتییەک لە ئۆڤەرپاسی نزیک روڤیا گیانی لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە ئوڤەرپاسی سێگرک لە سنووری دهۆک، ئۆتۆمبێلێک لە پیاوێکی تەمەن 41 ساڵانی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئەمشەو پێنجشەممە 2024.11.28، لە ئوڤەرپاسی سێگرک لە سنووری ناحیەی روڤیا، پیاوێک بەناوی” سوهەیب محەمەد” تەمەن 41 ساڵە و خەڵکی ناحیەی روڤیایە، لە کاتی تێپەرین لە شەقامەکە ئۆتۆمبێلێک لێیدەدات و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ـی وت، پیاوێکی تەمەن 41 ساڵ گەیەندراوەتە فریاکەوتنی ئاکرێ دوای پشکنین دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدابوو.

وتیشی، بەهۆی نەبوونی پزیشکی دادی لە قەزای بەردەڕەش، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کرا، دوای پشکنین رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێت.

ئوڤەرپاسی سێگرک دەکەوێتە ناحیەی روڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون