شەقامێکی ناحیەی زەڕایەن لە شەودا وێنە: 964
بە شوێنە گشتییەکانی سەنتەری زەڕایەنیشەوە
رێگەی سلێمانی – زەڕایەن رووناک دەکرێتەوە
964+
ژێوار خدر
رووناکییەکانی سەر رێگەی سلێمانی – زەڕایەن و شوێنە گشتییەکانی ناو سەنتەری زەڕایەن نۆژەن دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی زەڕایەن رایگەیاند، رەزامەندی دراوە بە بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن، بۆ نۆژەنکردنەوەی تەواوی رووناکییەکانی سەر رێگەی زەڕایەن – سلێمانی و شوێنە گشتییەکانی سەنتەری ناحیەکە.
دەشڵێت، بڕی زیاتر لە حەوت ملیۆن و 300 هەزار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخانکراوە.
زەرایەن کۆمەڵگەیەکی زۆرەملێیە بوو لە ساڵی 1978 رژێمی پێشووی سەدام دروستی کرد بوو، دواتر کرایە ناوەندی ناحیەی زەڕایەن.
ژمارەی دانیشتووانی ناحیەکە بەپێی ئاماری ساڵی 2017، 26 هەزار و 940 کەس بووە.