لەدوای تۆمارکردنی سکاڵا
کێشەی 121 خوێندکار کە ناویان لە زانکۆکان نەهاتبووەوە چارەسەر کرا
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو لیستى جیاى وەرگیراوانی لە زانکۆکانى کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەشێکیان ناویان لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک نەهاتبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27.11.2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بڕیاریداوە بە وەرگرتنی 65 خوێندکار کە فۆرمەکانیان نەگەیشتبووە قۆناغى کۆتایی، هەروەها 56 خوێندکاری دیکە بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبووەوە.
“دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو رەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى سکاڵاى بۆ کردنەوە و فۆڕمەکانیان گەیەنرایە قۆناغى کۆتایی، لەئەنجامدا 121 خوێندکاری دیکە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى 2024 بۆ 2025 گەڕایەوە”، وەزارەتەکە وا دەڵێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم وەرگیراوان دەکات پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.
دوو لینکیش لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە کە یەکێکیان بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان لە رێگەى سکاڵا و ئەوەی دیکەیان بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان ئەوانەى فۆرمەکانیان نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتایی.
بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان لە رێگەى سکاڵا، کلیک لێرە بکە
بۆ بینینى لیستى وەرگیراوان ئەوانەى فۆرمەکانیان نەگەیشتبوە قۆناغى کۆتای، کلیک لێرە بکە