دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ ده‌ستپێده‌كات

دروستكردنه‌وه‌ى پرده‌كه‌ى به‌ستى شه‌ڵغه‌ راده‌ستى كۆمپانیای جێبه‌جێكار كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دروستكردنه‌وه‌ى پرده‌كه‌ى به‌ستى شه‌ڵغه‌ له‌ سنوورى ناحیه‌ى سێگردكان، راده‌ستى كۆمپانیای جێبه‌جێكار كرا و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، به‌هۆى هه‌ندێك رێكارى ئیدارى له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێكمردنى ده‌كرێت.

رێگاى به‌ستى شه‌ڵغه‌، رێگایه‌كی ستراتیژییه‌ و ناحیه‌ى سێگردكان و قه‌زاى ته‌قته‌ق و‌ كۆیه ‌و قه‌زاى قوشته‌په‌ له ‌هه‌ولێر و ناحیه‌ى پردێ له‌ كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌

ساڵى 2019 به‌هۆى لافاوه‌وه‌ پرده‌كه‌ داڕمابوو كه‌ درێژییه‌كه‌ى‌ 450 مه‌تره، تاوه‌كو ئێستا به‌یه‌كجارى چاك نه‌كراوه‌ته‌وه.

به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان به‌ 964ـى راگه‌یاند، پڕۆژه‌ى دروستكردنه‌كه‌ دراوه‌ته‌ كۆمپانیای جێبه‌جێكار و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌كرێت.

وتیشی “ئه‌وه‌ى ماوه‌ كۆمپانیاكه‌ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ واژۆ ده‌كات و ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى ده‌كات”.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ به‌ 964ـى وتبوو، بڕى 12 ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ته‌رخانكراوه و دیزاینێكی نوێش بۆ پرده‌كه‌ دروستكراوه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوى باران و لافاوز كاریگه‌رى به‌سه‌ره‌وه‌ نامێنێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌مانگى ئابی ساڵى رابردوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌ستى شه‌ڵغه‌ى داوه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و دارایی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه‌ و پاره‌كه‌ى دابینكراوه.

رێگاكه‌ى به‌ستى شه‌ڵغه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتى چاككرا...

رێگاكه‌ى به‌ستى شه‌ڵغه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتى چاككرایه‌وه‌