گوایە لە شوێنی قەدەغەکراو لە ناو چەمی رۆخانە کاریان کردووە

زیاتر لە 10جوتیاری کورد لە سنووری داقوق دەستگیرکران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

هێزێکی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین، ژمارەیەک جوتیاری کوردیان لە ئاوایی مەنسوڕی ناوچەی هەفتەغار لە قەزای داقوق دەستگیرکرد.

کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 27.11.2024، هێزێکی سوپای عێراق زیاتر لە 10 جوتیاری کوردیان لە ئاوایی مەنسوڕی ناوچەی هەفتەغار لە کاتی تەکاندنی کونجی دەستگیرکرد و بردنیانن بەرەو بارەگای سوپا.ئەبو هاوڕێ ریش سپی، نوێنەری دانیشتوانی ئاوایی مەنسوڕ بە 964ـی وت، هێزێکی فەوجی دووی لیوای 78ـی سووپا سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین، ماتۆرسکیلێکیان بینیوە بە نێو تێپەڕیوە و دەستبەجێ ئەو هێزە هاتووە و زیاتر لە 10جوتیاری دەستگیرکردووە بردوونی.

وتیشی، هێزەکە بەبیانوی ئەوە ئەو جوتیارانەی بردووە،
کە لە شوێنی قەدەغەکراو لە ناو چەمی رۆخانە کاریان کردووە.روونیشیکردەوە، کە پەیوەندیان بە سەرجەم بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کردووە، بۆ ئەوەی بێنە سەر خەت و جوتیارەکان ئازاد بکرێن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سێ جوتیاری کورد لە سنووری داقوق دەستگیر کران

سێ جوتیاری کورد لە سنووری داقوق دەستگیر کران