ئێستا دەتوانن بە بێ کێشە رێگەکە بەکار بهێنن

رێگەی زینی وەرتێ کرایەوە

964+

ژێوار خدر

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی روویکردە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، دوێنێ شەو رێگەی زینی وەرتێ، کە ئیدارەی سۆران و دەڤەری راپەڕین بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەفرێکی زۆری لێباری و ئەمەش وایکرد ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ رێگەکە دروستیببێ،  بەڕێوەبەری ناحیەکەش داوای لە شۆفیران کرد ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبیت رێگەکە بەکارنەهێنن.

هەر ئەمڕۆ سەرلەبەیانی تیمەکان دەستیانکرد بە پاک کردنەوەی رێگەکە و شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە 964ـی وت، ئێستا رێگەکە بە تەواوی پاککراوەتەوە، هیچ کێشەیەکی نەماوە و کراوەیە و هاڵاتییان دەتوانن بەکاریبهێنن.

هاوڵاتییەکی زۆری سنووری ئیدارەی راپەڕین، لە کاتی بەفرباریندا سەردانی زینی وەرتی دەکەن، بۆ وێنەگرتن و بینینی دیمەنی بەفر، سەردانی زینی وەرتێ دەکەن.

لەبارەى ئاستەنگى هاتوچۆ لە مەرزى کێلێ و زینى وەرتێ روو...

لەبارەى ئاستەنگى هاتوچۆ لە مەرزى کێلێ و زینى وەرتێ روونکردنەوە دەدرێت