هێواش باژۆ
لەمڕۆوە كامێراكانی تۆمارکردنی خێرایی لە رێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ سەرپێچى تۆمار دەکەن
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
نەکەى بە هەواى جاران لە رێگاى تاسلوجە بۆ چەمچەماڵ شۆفێرى بکەیت و بە ئارەزووى خۆت لێخوڕین بکەیت، چونکە كامێراكانی تۆمارکردنی خێرایی لە رێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ دواى تێپەڕاندنى ماوەى ئەزمونى، لەمڕۆوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.
عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، “ لە نیوەڕۆى ئەمڕۆوە هەر 28 کامێراکەى رێگاى تاسلوجە بۆ چەمچەماڵ کەوتونەتە ئیش”.
بەگشتی خێرایی ئۆتۆمبێل لە رێگای تاسڵوجە بۆ چەمچەماڵ بە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دیاریكراوە، تەنیا لە ناو شارۆچكەی تەكییە خێراییەكە بۆ 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا كەمدەبێتەوە.
رێگای تاسڵوجە بۆ چەمچەماڵ بە 28 كامێرای خاڵ بۆ خاڵ كۆنتڕۆڵ كراوە، لە هەردوو سایدی رۆیشتن و هاتن، بەجۆرێك هەر سایدێك 14 كامێرای تێدا جێگر كراوە کە لە نزیك بازگەی تاسڵوجەوە دەستپێدەكات و كۆتا خاڵیش بازگەی بانی مەقان دەبێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاخ