ئەگەر زۆر زەرورنیت
رێگاى زینى وەرتێ بەکارمەهێنن
964+
ئاکام غەفور- خەلیفان
بەهۆى بارینى بەفر، ئاستەنگى هاتوچۆ بۆ زینى وەرتێ دروستبووە و بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێش داوا لە شۆفێران دەکات، ئەگەر زۆر زەرور نین رێگاى زینى وەرتێ بەکارمەهێنن.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، بە 964ـى وت،” داوا لە شۆفێران دەکەین ئەگەر زۆر پێویست نەبن رێگای زینی وەرتێ بەکارنەهێنن، چونکە بەهۆی بەفر بارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە”.
روونیشى کردەوە، گرفتەکە زیاتر بۆ ئۆتۆمبێلى بچوک و تایبەتە و ناتوانێت سەربکەوێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەشى دەیانەوێت بە زینى وەرتێدا سەربکەون دەبێت زنجیر بەکاربهێنن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح