لەسەر تێچووی بەغدایە
ئەمڕۆ پێنج بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە موسڵ چاندنی گلێنەی چاویان بۆ دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ پێنج برینداری کیمیابارانی هەڵەبجە دەبرێنە پارێزگای موسڵ و لەوێ چاندنی گلێنەی چاویان بۆ دەکرێت.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لە سەر داواكاریمان، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریداوە ئەمڕۆ چاندنی گلێنەی چاو بۆ پێنج بەرکەوتووی چەکی کیمیایی هەڵەبجە بکات.
لە مانگی 10ـی ساڵی رابردووش، لیژنەیەکی وەزارەتی تەندروستی عێراق 19 بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە هەڵبژارد و بڕیاریدا بیانبات بۆ بەغدا و لەوێ نەشتەرگەری چاویان بۆ ئەنجامبدرێت.
بە پێی زانیارییەکانی تەندروستی هەڵەبجە، تا ئێستا ژمارەی دیاریکراوی بەرکەوتوان دیار نییە، چونکە بەردەوام داواکاری هەیە و ئێستا لە هەڵەبجە زیاتر لە دوو هەزار، لە سلێمانی 500 و لە هەولێر سێ هەزار داواکاری هەیە کە دەڵێن بەرکەوتەی چەکی کیمیایین.