لە سلێمانی
بەهۆی فرۆشتنی ڤەیپەوە مارکێتێک داخرا
964+
توانا نەقی
لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتنی ڤەیپەوە مارکێتێکی داخست داخستنەکەش بۆ ماوەی یەک هەفتەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن لیژنەکانیانەوە مارکێتی “بۆنیتا” بۆ ماوەی حەوت رۆژ داخراوە.
دەشلێت، داخستنەکە بەهۆی ئەوەوە بووە خاوەنی مارکێتەکە بە پێچەوانەی رێنماییەکانەوە کاری کردووە و جگەرەی ئەلیکترۆنی کە بە ڤەیپ ناسراوە بە کەسانێک فرۆشتووە کە تەمنیان لە خوار 18 ساڵییەوە بووە.
بە پێی رێنماییەکانی قایمقامیەت نابێت هیچ دوکان و مارکێتێک ڤەیپ بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بفرۆشێت و بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزا و داخستن دەبنەوە.