حكومه‌ت هێله‌گه تاقیكراوهكهى بۆ ده‌زگاكه نه‌كڕیوه
تیمه‌كانى ده‌زگاى مین هه‌ر به هێله‌گه كۆنه‌كه كارى مین هه‌ڵگرتنه‌وه ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى مینههڵگرتنهوهى ده‌زگاى مینى هه‌رێم، هه‌ر به‌و هێله‌گه خۆپارێزییه كاره‌ده‌كه‌ن كه پێشتر هه‌یانبووه و به‌كاریان هێناوه، له‌كاتێكدا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هێله‌گێكی دیكه‌ى پێشكه‌وتوو تاقیكرایه‌وه به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم بۆى نهكڕیون.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، تیمه‌كانیان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به جۆره هێله‌گێكى خۆپارێزى كارده‌كه‌ن ئێستا هه‌ر ئه‌وه به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ى پاریش تاقیكرایه‌وه، حكومه‌تى هه‌رێم بۆى نه‌كڕین.
وتیشی “ئه‌و هێلهگهى ئێستا تیمه‌كان به‌كارى ده‌هێنن زۆرباشه و یارمه‌تیده‌رێكی باش بووه بۆ پاراستنى گیانى تیمه‌كانمان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پارساڵیش تاقیكرایه‌وه پێشكه‌وتوو تر بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێلهگهى به‌كاریده‌هێنن، له ئه‌ژنۆوه تاوه‌كو مل پارێزگارى له مینههڵگرهوهكان ده‌كات و له‌رێگه‌ى پارچه‌یه‌كی دیكه‌ش كه به فایزه‌ر ناسراوه كهلـلهى سه‌ر ده‌پارێزێت.
ئه‌و هێله‌گه خۆپارێزییه‌ى ساڵى پاریش تاقیكرایه‌وه، له سێ پارچه پێكهاتبوو، سه‌ر و سنگ و حه‌وزى مینههڵگرهوهكانى ده‌پاراست، جۆره پلێتێكی پۆڵایین له‌ناو گوللـهبهندهكهدا داندرابوو، كێشه‌كه‌ى سێ هه‌زار و 800 گرام قوڕس بوو، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن پسپۆرانى ده‌زگاكه كێشی هێلهگهكه بۆ دوو هه‌زار و 500 گرام كه‌مكرایه‌وه .
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی ساڵی پار دەزگای مین لەکاتی تاقیکردنەوەی هێلەگەکە بڵاویکردەوە دەردەکەوێت کە مین و گوولـلەی هاوەن بە هێلەگەکە دەتەقێننەوە هێلەگەکەش پارێزراوە.