بۆ ئەوەی لە كتێبی گینیس تۆمار بكرێت
لە دهۆکەوە گەشتی عومرە دەكەن و بە شێوەی راستەوخۆ لە تیكتۆك دەیگوازنەوە
+964
هیڤی دێوالی- دهۆک
بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، گەنجێکی دهۆک بە رێگای وشکانی بۆ ئەنجامدانی عومرە دەچێتە سعودیە، لە پاڵ ئەوە دەیەوێت ناوی بچیتە کتێبی گێنیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان و بەرنامەی وایە لە دهۆکەوە تا سعودیە لە پلاتفۆرمی تیكتۆك لایڤ بكاتەوە.
ئەحمەد ئاکرەیی، ئەو گەنجەی دهۆكە و لەمبارەیەوە بە 964ی وت، بە مەبەستی عومرە دەیەوێت سەردانی سعودیە بکات و لە رێگەی پاسەوە گەشتەكە ئەنجام دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا پلانی وایە لایڤی تیكتۆك بكاتەوە و بە درێژایی رێگاكە لە دهۆكەوە بۆ مەككە لایڤەكە بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی ناوی بچێتە كتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.
ئاشكراشی كرد، بە پاڵپشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی دهۆک و كۆمپانیایەكی بازرگانی كارەكەی ئەنجام دەدات، جگە لەوە پەیوەندی بە هەردوو كۆمپانیای گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەكان و تیكتۆك كردووە لە دوبەی، بۆ ئەوەی لە كارەكەی ئاگاداریان بكاتەوە.
“لەم هەفتەیەدا لەگەڵ گرووپی حاجیان بە رێگای پاسە گەورەکان دەچینە سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە، لە گەشتەکەدا چەندین بەرنامە و پرسیار لە عومەرەکاران دەکرێن و لە لایڤەکەدا بەشدار دەبن، ئێمە گرووپێکی چوار كەسین و بەرنامەكە بەڕێوەدەبەین، هیوادارین هاوڵاتیانی كوردستان و شاری دهۆک بەشداریی لایڤەكە بكەن و سەیری بكەن”، ئەحمەد ئاكرەیی وای وت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی گەنجەكەی دهۆك، رێگەی دهۆك بەرەو سعودیە زیاتر لە 35 كاتژمێرە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
حەج و عومرەی دهۆک بەدوای 11 کەسدا دەگەڕێت
حەج و عومرە
چی دەكەن؟
عێراق لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ حەج و عومرە دەكات
دەرگای سکاڵاشی کردەوە
ئەوقاف مەرجی بۆ حەج و عومرە دانا و ژمارەیەک کۆمپانیاش سڕ دەکات
هۆشداریش دهدرێته كۆمپانیاكان
كاتى دهستپێكردنهوه گهشتى عومره لهههرێم دهستنیشان كرا
لای خۆمان 31 حاجی گیانیان لەدەستدا
سعودییە ئەو کەسانەی دەستگیرکرد کە هۆکاربوون بۆ گیان لەدەستدانی حاجییەکان
%83ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بێ مۆڵەت بوون