دوای چوار رۆژ

تەرمی ئەو منداڵەی هەفتەی پێشوو لە زێی بچووک خنکا دۆزرایەوە

964+

شۆڕش قادری

تەرمی ئەو منداڵەی هەفتەی پێشوو لە ئاوی زێی بچووک خنکا،  لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆیە دۆزرایەوە.

گۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئەو منداڵەی کە پێنجشەممەی رابردوو لە گوندی کڵێسە کەوتە ناو ئاوی زێی بچووک، دۆزرایەوە”.

“منداڵەکە لەلایەن تیمەکانی غەواس و بەرگری شارستانی کۆیە دۆزراوەتەوە”، گۆران ئەحمەد وای وت.

رۆژی پێنجشەممە 21.11.2024 منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ کە نەخۆشی ئۆتیزمی هەبوو، بەمەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ خێزانەکەی روویانکردە سنووری قەزای کۆیە لە گوندی کڵێسە بۆ سەردانی ماڵی باپیری، بەڵام لەناکاو کەوتە ناو ئاوی زێی بچووک و خنکا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاسۆ مستەفا، قایمقامی قەزای تەقتەق بە 964ـی وت، بڕیارە ئەمڕۆ ئاوی زێی بچوک کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی تیمی غەواسی بەرگری شارستانییەکانی کۆیە و تەقتەق و چەند تیمێکی دیکەی غەواسی خۆبەخش، هەڵمەتێکی فراوان دەست پێبکەن بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵە.

گوندی کڵێسە، زێی بچووک بە تەنیشتیدا تێپەڕدەبێت، 41 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای کۆیەوە دوورە.

دوو رۆژ بەسەر خنکانی منداڵێک لە زێی بچووک تێپەڕی؛ هێشت...

دوو رۆژ بەسەر خنکانی منداڵێک لە زێی بچووک تێپەڕی؛ هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە