بەڕێوەبەران گلەییان لە وەزارەتی تەندروستی هەیە
نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە چاوەڕوانیی بینا تازەکەیدا ماوەتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی لە چاوەڕوانیی بینا تازەکەیدا ماوەتەوە و بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکەش، گلەییان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم هەیە.
تا دێت نەخۆشانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا زیاتر دەبن و نەخۆشخانەکە قەرەباڵغتر دەبێت، هەرچەندە لە ساڵی 2023ـەوە زەوی بۆ دروستکردنی بینایەکی گەورە بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی دابینکراوە، بەڵام تا ئێستا بڕیارکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە 964ـی وت، “لە ساڵی 2023ـەوە 12 دۆنم زەوی لەناو پارکی هەواری شار دابینکراوە، بەڵام تا ئێستا بڕیار لە دروستکردنی بیناکەی نەدراوە”.
باسی لەوەشکرد، بە بڕیاری وەزیری تەندروستی عێراق نەخۆشخانەی هیوا بووەتە ناوەندێک بۆ راهێنانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجەی عێراق.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری