ئەنوەر قەرەداغی وادەڵێت

“ئازادی کوردستان ئەوەی چاوەڕێم دەکرد پێی نەبەخشیم”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

هەڵکشانی تەمەن ئەنوەر قەرەداغی لە موزیک و گۆرانی کوردی دانەبڕاندووە و دەیەوێت هەناسەی کوردی بگەیەنێت بە جیهان و پێیان بڵێت ئێمەش هەین.

وەک خۆی باسی دەکات ناجێگیری دۆخی تەندروستی ماوەیەک ئەنوەر قەرەداغی لە کاری هونەری دووردەخاتەوە، بەڵام ئێستا لە ستۆدیۆ دەستی بەکارەکانی کردووەتەوە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، لە ئێستادا کار بۆ ئاوازێکی دۆکیومێنتاری هەڵەبجە دەکەم، من هەمیشە بەشوێن شتی کوردیدا دەگەڕێم و دەمانەوێت هەناسەی کوردی بدەین بە گوێی دەوڵەتان و پێیان بڵێن ئێمەش هەین”.
ئەنوەر قەرەداغی ساڵانێکە وانەی موزیک دەڵێتەوە و چەندین جیلی پێگەیاندووە و قوتابییەکانیشی بەردەوام یادی دەکەن و سەردانی دەکەن و لە قسەکانیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی تا بتوانێت و نەخڵافێت کار بۆ هونەری کوردی دەکات.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

ئالان قەرەداغی گۆرانیەک بۆ جیلی ئاڵتونی دەڵێت

ئالان قەرەداغی گۆرانیەک بۆ جیلی ئاڵتونی دەڵێت