ئەمڕۆ 790 قوتابخانە كرانەوە

400 قوتابخانەی نوێ لە عێراق دروست دەكرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند لە رێگەی سندوقی گەشەپێدانەوە 400 قوتابخانەی نوێ لە عێراق دروست دەكرێن و بەم زووانە گرێبەستەكەی واژۆ دەكرێت.

سودانی ئەمڕۆ شەممە 23.11.2024 لە رێگەی پەخشێكی راستەوخۆی تەلەڤزیۆنییەوە 790 قوتابخانەی لە سەرانسەری عێراق “جگە لە هەرێمی كوردستان” كردەوە، كە لە لایەن كۆمپانیا چینییەكان لە چوارچێوەی رێككەوتنی عێراق و چین جێبەجێ كراوە و خۆی كۆی گشتی هەزار قوتابخانەیە.

سودانی رایگەیاند دروستکردنی هەزار قوتابخانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی رێککەوتنی عێراق و چین یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان کە حکومەتەكەی کاری لەسەر دەكات، كە بە دیزاینێكی مۆدێرن جێبەجێ دەكرێن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی وایە بە دروستكردنی قوتابخانە نوێیەكان، کێشەی قەرەباڵغی و سێ شەفتی دەوام لە قوتابخانەكان چارەسەر دەبێت.

هەروەها هیوای خواست ئەو 210 قوتابخانەیەی ماون لە پرۆژەی هەزار قوتابخانەكەدا، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو بكرێن.

بە گوێرەی ئەوەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی پێكردووە، لە عێراق پێویستی بە هەشت هەزار قوتابخانە هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن.

بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە رێکخراوێک 300 هەزار دۆلار دا...

بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە رێکخراوێک 300 هەزار دۆلار دابین دەکات