بریکارێکى خۆراکە لە کاتى دابەشکردنى بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
ئەپێک بۆ پسولەی خۆراک دەخەنەكار
وەزارەتی بازرگانی بۆ بایەعییەکە پشت بە سەرژمێریی گشتی دەبەستێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئەپێكی تایبەت بە پسولەی خۆراك دەكەوێتەكار، كە میكانیزمی ئەو خێزانانە دیاریی دەكات، كە دەكەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە، ئاشكراشی كرد وەزارەتەكەی پشت بە داتاكانی سەرژمێریی گشتی دەبەستێت
وتەبێژی وەزارەتی بارزگانیی عێراق محەمەد حەنون بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، وەزارەتەكەی كاری لەسەر بەئەلیكترۆنیكردنی پسولەی خۆراک كردووە، ئەمەش لەسەر بەرنانەیەك، كە رێككەوتنی لەسەر كراوە و تێیدا میكانیزمی بەشداربووانی سیستمی دابەشكردنی خۆراک و پسولەكەی دیاریی دەكات.
وتیشی، لە رۆژانی نزیكی داهاتوو ئەپێكی تایبەت (پرۆگرامێكی سەر مۆبایل) دەكەوێتەكار، كە تایبەتە بە پسولەی خۆراک و پەیوەستە بە هەموو بەشداربووان و زانیاریی گرنگی تێدا دەبێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی بارزگانیی عێراق ئاماژەی بەوەدا، “ئەپەكە میكانیزمی ئەو خێزانانە دیاریی دەكات، كە لە ژێر هێڵی هەژاریدان، جگە ئەو خێزانانەش دیاریی دەكات، كە زۆر هەژارن و پێویستی زۆریان بە بەشەخۆراكی مانگانە هەیە”.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی بازرگانیی عێراق پشت بە ئەنجامەكانی سەرژمێریی گشتی دەبەستێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و داتای ورد و گرنگ لە بارەی هەر هاوڵاتی و هەر خێزانێک.
حكومەتی عێراق لە رێگەی پسولەی خۆراكەوە، مانگانە سەبەتەی خۆراك بەسەر خانەوادەكان دابەش دەكات وەك بەرنامەیەكی حكومی بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خۆراكی هاوڵاتیان لە بابەتە سەرەكییەكان، وەك ئارد، برنج، رۆن، شەكر و مادە پاككەرەوەكان.
بەرنامەی دابەشكردنی خۆراك لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو لە كاتی بەرپابوونی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە عێراق دەستیپێكردووە، دواتر بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە 661، كە لە 6.8.1990 دەرچووە، جارێكی دیكە خراوەتەكار و تا ئێستاش بەردەوامە.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی جەزیرە 90%ی خێزانی عێراقی بۆ دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییەكانی پشت بە بەشەخۆراكی مانگانە دەبەستێت، كە لە رێگەی پسولەی خۆراكەوە وەریدەگرن، بەشێكی هاوڵاتیانیش ئەو خۆراكەیان پێنادرێت، بەهۆی ئەوەی موچەی بەرزیان هەیە، یان دەوڵەمەندن و خاوەن كۆمپانیا و پرۆژەی بازرگانین.
له ههولێر بەم نزیکانە بەشەخۆراکی سەبەتەی حەوتەم دابهش دهكرێت
پسولەی خۆراک
"بەتۆمەتی گەندەڵی و فێڵکردن"
بەڵێندەری بەشە خۆراکی نەخۆشخانەکانی زاخۆ دەستگیرکرا
"پاره بێنن بۆ وهرگرتنهوهى ناسنامهى نوێی بریكاریتان"
له دهۆك و ههولێر بهشهخۆراكی نوێ بهسهر هاوڵاتیان دابهش دهكرێت
بریکارەکانى خۆراک ئاگادار دەکرێنەوە
بڕ و جۆرى بەشەخۆراکى مانگى یەک دیاریکرا
داوادهكرێت له بهغدا بهدواداچوونى بۆ بكهن
هۆكارى خراپبوونى "لەتکە نۆک"ەکەى پشدهر ئاشكرا كرا
بریکارەکانی خۆراکی هەولێر