کەمێک لەمەوبەر روویدا

رووداوێکى هاتوچۆ گیانلەدەستدان و بریندارى لێکەوتەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک لەمەوبەر، لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک بۆ بەغدا، بەدیاریکراوی لەنێو سەنتەری قەزاى خورماتوو، ماتۆڕسکیلێک بەتیژڕەوییەکی زۆرەوە خۆی بە ئافرەتێکدا کێشاو دەستبەجێ ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەست دا.

موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو بە 964ـی وت،”رووداوەکە لە نزیک بارەگاى جەبهەى تورکمانى بووە، ماتۆڕێک بە خێراییەکى زۆرەوە خۆى بە ژنێکدا کێشاوە، هەر لە شوێنەکە لێخوڕى ماتۆڕەکە گیانى لەدەستداوە و ژنەکەش بە سەختى بریندارە”.

وەک باسى دەکات، لێخوڕى ماتۆڕەکە سەرى بەر شۆستەى شەقامەکە کەوتووە و توشى خوێنبەربوون بووە، ژنەکەش تەمەنى 40 ساڵە و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە رەوانەى نەخۆشخانە  کراوە و دواتر بەرەو نەخۆشخانەى ئازادى کەرکوک بەڕێکرا.

وتیشی،” ئەو شوێنەی رووداوەکەی لێ روویداوە، زۆر تاریک بوەو ماتۆڕ سوارەکە بەهۆی تتیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوەو لە ژنەکەى داوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ماتۆڕسوارێک خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەباداو گیانی لەدە...

ماتۆڕسوارێک خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەباداو گیانی لەدەست دا