گەڕان بەردەوامە
تائێستا تەرمى ئەو منداڵەى دوێنێ لە زێى بچوک خنکا نەدۆزراوەتەوە
964+
وریا فەتاح
لە دوێنوە منداڵێکى تەمەن 10 ساڵان لە ئاوى زێى بچووک لە سنوورى گوندێکى کۆیە خنکاوە و تائێستاش تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
دوێنێ پێنجشەممە، منداڵەکە لە گوندی کڵێسەی سەر بە قەزای کۆیە، دەکەوێتە ناو زێی بچووک و دەخنکێت.
سۆران موبارەک، لێپرسراوی تیمی غەواسی تەقتەق بە 964ی وت، لە دوێنێوە سەرقاڵى گەڕانین بۆ دۆزینەوەى، هەرچەند ئەمڕۆ ئاوى زێیەکە لە بەنداوى دوکانەوە کەمکرایەوە، بەڵام نەمانتوانیوە بیدۆزینەوە.
وەک باسى دەکات، بە دوورى 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لەو شوێنەى لێى خنکاوە لە ئاوەکەدا دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەى، بەڵام هیچیان دەست نەکەوتووە.
هەر ئەمڕۆ شەلال ئیسماعیل، باپیری منداڵەکەبە 964ی وت، دوێنێ بەمەبەستی گەشت و سەیران روویانکردووەتە سنووری قەزای کۆیە لە گوندی کڵێسە بۆ ماڵی باپیری، بەڵام کاتێک زانییاویانە منداڵەکە کەوتووەتە ناو زێی بچوک و بەفریای نەکەوتوون رزگاری بکەن.
گوندی کڵێسە کە زێی بچووک بە تەنیشتیدا تێپەڕدەبێت، 41 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای کۆیەوە دوورە.