"با کۆتایی بە جەنگ بهێنین"

سەرۆک کۆمار: پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا دەکەین

964+

شۆڕش قادری

سەرۆک کۆماری عێراق داوا دەکات کۆتایی بە شەڕ و پێکدادنەکان لە ناوچەکە بهێنرێت و دەشڵێت، پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی 22.11.2024 لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە لە لایەن زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک رێکخرابوو، وتی، “وڵاتانی فەڵەستین و لوبنان و سوریا و یەمەن و لیبیا و سودان رووبەرووی جەنگ و پشێوی بوونەتەوە، ھیوادارین دەوڵەتانی جیهان، بە تایبەتی وڵاتە زلهێزەکان گوێ لە دەنگی وڵاتانی ناوچەکە بگرن و ھەوڵی جدی بدەن، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و کۆتایی بە جەنگ بھێنن”.

“پشتگیری لەھەموو ھەوڵێکی ئاشتی دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد، لە ناو چوارچێوەی تورکیادا و ھەموو ھاوکارییەکیان پێشکەش دەکەین”، لەتیف رەشید وای وت.

سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی، لەسەر ئاستی جیهان، پێویستیمان بە میساقێکی جیھانی ھەیە، بۆ بوژاندنەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە دان بە مافی مێژوویی گەلان و مافی چارەی خۆنووسیندا بنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ناوچەیە پێشووتر شوێنی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و شارستانیەت و داھێنان بووە و ناکرێت ئێستا ببێتە ناوچەی کوشتن و وێرانکردن، ئەمە نابێت بەردەوام بێت.

دەم پارتی: ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان نەک وتەی تەسلیمبوون

دەم پارتی: ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان نەک وتەی تەسلیمبوون