لە یەکشەممەوە
لە عێراق با و باران دەستپێدەکات
964+
وریا فەتاح
کەشناسى عێراق، شەپۆلێکى با و بارانى راگەیاند کە لە رۆژى یەکشەممەى داهاتووەوە دەستپێدەکات و زۆربەى پارێزگاکان دەگرێتەوە، دەشڵێت: خێرایى با لە نەینەوا زۆر بەهێز دەبێت و دەبێتە هۆى دروستبوونى تۆز و خۆڵ.
بەپێى راگەیەنراوى کەشناسى عێراق، لە رۆژى یەکشەممەوە کەشوهەوا لەسەرتاسەرى وڵاتدا نیمچە هەور دەبێت و بەرەبەرە هەورەکان زیاد دەبن تا لە کاتى ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند و پچڕپچڕ بەتایبەت لە نەینەوا و دهۆک.
باسلەوەشکراوە، لە هەندێ ناوچەى جیاجیاى شارەکانى عێراق و بەغداى پایتەخت، هەندێ بارانى کەم دەبارێت بەتایبەت لە کاتى شەودا.
لەبارەى چالاکى با، کەشناسى عێراق روونیکردووەتەوە کە لە پاشنیوەڕۆى رۆژى یەکشەممەوە باى باشوورى رۆژهەڵات چالاک دەبێت و ئەو ناوچانەش کە زۆرترین کاریگەرى با بەهێزەکەیان لەسەر دەبێت نەینەوا و ئەنبارن کە خێرایى با لەم دوو ناوچەیە لە نێوان 50 بۆ 60 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام بەغداى پایتەخت و شارەکانى دیکە، خێراییەکەى لە 30 کیلۆمەتر تێپەڕ ناکات و لەشەودا دەگات بە 45 کیلۆمەتر.
پێشبینى کردووە بەهۆى خێرایى با، ئەگەرى دروستبوونى تۆز و خۆأ بەتایبەت لە نەینەوا و تێکچوونى بینینى ئاسۆیى.