بەراورد بە هەفتەی پێشوو
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ زیاتر لە نیوە کەمیکردووە
964+
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتی ئه‌م هەفتەیهى سلێمانى و هەڵەبجە نزیکەی پێنج ملیار و 700 ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو، بۆ زیاتر لە نیوە کەمیکردووە.
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیادی کردووە
به‌پێی داتای ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 16.11.2024 تا ئەمڕۆ هەینی 22.11.2024 بڕی پێنج ملیار و 682 ملیۆن و 487 هەزار و 529 دینارە، ئەوەش لەکاتێکدایە داهاتەکە لە هەفتەی پێشوودا 12 ملیار و 402 ملیۆن و 266 هەزار و 463 دینار بوو.
بەپێی داتاکە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی چوار ملیار و 239 ملیۆن و 990 هەزار و 995 دیناری بەشێوەی نەختینە و بڕی یەک ملیار و دوو ملیۆن و 820 هەزار و 534 دیناریشی چەکە.
ساڵى رابردوو به‌گشتى بڕى داهاتى كۆكراوه لە سلێمانی و هەڵەبجە بریتی بووه له یه‌ك ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هه‌زار و 465 دینار.
داهاته كۆكراوه‌كه‌ى ماڵپەڕی شەفافیەت، بریتیه له داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، كه داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه، پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.