وەزارەتی ناوخۆی عێراق:

” 320 ئەفسەرمان لە بازگەکانی کەرکووک نەگرتووە”

964+

ژوولی عەدنان

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئەمشەو بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە كە لە بازگەكانی كەركوك ژمارەیەك ئەفسەر و كارمەند دەستگیر كرابن.

لە راگەیاندراوەی وەزارەتی ناوخۆدا، کە کۆپیەکی دەستی 964 کەوتووە هاتووە” لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی دەستگیركردنی 320 ئەفسەر و کارمەندی بازگەکانی کەرکوک بڵاوبووەتەوە، گوایە پەیوەندی بە بابەتی  پرۆسەی سەرژمێرییەوە هەیە، بەڵام ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە، بەڵکو ئێمە 18 ئەفسەر و کارمەندمان دەستگیر کردووە، كە هیچ پەیوەندی بە سەرژمێرییەوە نییە، ئەوان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركراون”.

باسیان لەوەش کردووە، هەموو ئەفسەر و کارمەندەکانی ئێستای بازگەکان بەبێ کێشە کار دەکەن و ئەرکی خۆیان بە ئەمەکەوە بەجێ دەگەیەنن.

دوێنێ بەرەی توركمانی لە كەركوك كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا و رایانگەیاند 320 ئەفسەر و كارمەندی بازگەكانی چیمەن، دارەمان و پردێ دەستگیر كراون، داواشیان لە وەزیری ناوخۆی عێراق كرد، لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك بكات و ئەم بابەتە روونبكاتەوە.

''وەزارەتی ناوخۆی عێراق : ''لەسەر زانیاری نادروست کەس سز...

''وەزارەتی ناوخۆی عێراق : ''لەسەر زانیاری نادروست کەس سزا نادەین

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەمساڵ 12 هەزار بیانی دیپۆرتکراو...

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەمساڵ 12 هەزار بیانی دیپۆرتکراونەتەوە