بایۆمەتی بکەن
خانه‌نشینی گه‌رمیان داوایەک لە میراتگرانی خوار 12 ساڵ دەکات
964+
ژووری هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینی گه‌رمیان ناوی 116 میراتگری بڵاوکردووەتەوە، کە تەمەنیان لە 12 ساڵ بەرەو خوارە و داوایان لێدەکات لەگەڵ بەخێوکەرەکانیان بە مەبەستی دەرکردنی بایۆمەتری و UPN سەردان بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.1.2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانه‌نشینی گه‌رمیان رایگەیاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی باڵای بایۆمه‌تری و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاگاداری 116 میراتگری خانه‌نشینانه دەکەن، سه‌ردانی بانكی گه‌رمیان و تۆڕی پاراستنی گه‌رمیان بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی UPN و بایۆمه‌تری.
میراتگرەکان ده‌بێت باوان یان واته به‌خێوكه‌ریان له‌گه‌ڵ بێت و UPN خۆیان ببه‌ن به‌یانی و دووبه‌یانی، واته رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ده‌وام ده‌كه‌ن و دواتر له كاتی ده‌وامی ئاسایی‌دا ده‌بێت بیهێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خانەنشینی گەرمیان.
بە گوێرەی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری، پێویستە هەمو ئەو موچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا UPNـیان نییە و خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، خۆیان تۆمار بکەن، “ئەگەرنا موچەکانیان دەبڕێت”.