محاویلەکەی گەڕەکی کاک ئەحمەدی شێخ لەدوای چاککردن. فۆتۆ: کارەبای سلێمانی
سلێمانی
لە قەدەغەی هاتوچۆدا ئاڵۆزیی محاویلەکەی گەڕەکی کاک ئەحمەدی شێخ چاککرا
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ و دوێنێ، لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا تیمەکانی کارەبای سلێمانی هەر لە ئەرکدا بوون و چاکسازییان لە بەشێکی تۆڕەکانی کارەبای ناوبازاڕ ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.11.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژدا تیمی ئێشکگری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای ناوەندی شار، چاكسازی لە محاویلهی نۆ فیدهری 301ـی شهقامی كاك ئهحمهدی شێخ ئەنجامدا، کە دەکەوێتە ناوبازاڕی شارەکە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کارەبای سلێمانی، بەهۆی ئاڵۆزی تۆڕ و پێکهاتەکەی سیمایهكی ناشیرینی ههبوو، ئەم کێشەیە چارەسەر کراوە و مەترسیش لەسەر بازاڕەکە کەمکراوەتەوە.
“دوو ستوونی زیاده له ناوهڕاستی شۆستهکە، کە ببووە هۆی دروستکردنی ئاستەنگی لە رێگەی هاتوچۆی هاوڵاتیان، لابران”، کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.