پۆلیسی راپەڕین بۆ 964

قەدەغەی هاتوچۆ کۆتایی هات و هاوڵاتیان ئازادن بۆ کوێ بچن

964+

ژێوار خدر

ئێوارەی ئەمڕۆ وابڵاوکرایەوە کە لە دەربەندی رانیە بازگەیەک دانراوە رێگری لە هاتنی هاوڵاتیانی قەزای پشدەر دەکات بێن بۆ سنوووری قەزای رانیە، 964 بۆ راستی و دروستی ئەو هەواڵە پەیوەندی بە پۆلیسی راپەڕینەوە کرد، ئەوان پشتڕاتییان کردەوە، ئەمڕۆ هیچ رێگرییەک نەکراوە لە هاتوچۆ لە نێوان هەردوو قەزا و قەدەغەی هاتوچۆش ئەم ئێوارەیە کۆتایی هاتووە.

دەروو قادر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و ئەمڕۆ هیچ رێگرییەک لە هاوڵاتیان نەکراوە هاتوچۆ لە نێوان هەردوو قەزادا بکەن.

وتیشی، دوێنێ بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە چەند حاڵەتێک هەبووە کە لە بازگەکانەوە رێگە بە تێپەڕینی هاوڵاتیان نەدراوە، کە هاتوچۆ لە نێوان شارەکاندا بکەن، بەڵام ئەمڕۆ بە گشتی هیچ رێگرییەک نەبووە و هەرکەسێک ویستبێتی سەفەر بکات رێگەی پێدراوە.

روونیشیکردەوە، ئێستا بە تەواوی قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری ئیدراەی راپەڕین هەڵگیراوە و هاوڵاتیان ئازادن لەوەی بۆ هەر شوێنێک دەیانەوێت بڕۆن.

دەروو قادر دەڵێت، لەم دوو رۆژەی کە قەدەغەی هاتوچۆ بووە، هیچ سەرپێچییەک لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆمار نەکراوە و هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بوون.

پۆلیسی راپەڕین داوایەك لە هاوڵاتیان دەكات

پۆلیسی راپەڕین داوایەك لە هاوڵاتیان دەكات