پارێزگاری کەرکوک وا دەڵێت

بەم سەرژمێرییە رێژەی دانیشتووانی کەرکوک 550 هەزار کەس زیاد دەکات

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بە پێی ئەم سەرژمێرییەی کە ئێستا ئەنجام دەدرێت و بە پێی قسەی پەرپرسانی پارێزگاکە بە شێوەیەکی فراوان رێژەی دانیشتوانی پارێزگای کەرکوک بەرزدەبێتەوە و لە ناویشیاندا رێژەی کورد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی ئەمنی بەسەرپەرشتی رێبوار تەها پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی کەرکوک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، بەر لە سەرژمێری رێژەی دانیشتووانی کەرکوک یەک ملیۆن و 350 هەزار کەسی بۆ دیاری کراوە وەک دانیشتووان، بەڵام ئێستا بە پێی ئەم سەرژمێریە چاوەڕی دەکرێت بگات بە یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس.

دەشڵێت، بەوەش بودجەی شارەکە و رێژەی دامەزراندنی شارەکە و رێژەی کارەبا زیاتر دەکات، لەگەڵ بەشەکانی دیکە کە پێوستە بە یاسای بودجەی فیدراڵی رێکبخرێنەوە.

پارێزگاری کەرکوک روونیکردەوە، تاوەکو شەوی رابردوو رێژەی سەر ژمێری 72% بووە، بەڵام ئێستا 80%ـی تێپەڕاندووە و لە دوو گوندی سنووری ناحیەی لەیلان کێشەیان هەبوو ئەوەش بە هۆی ئەوەی لە GPS تۆمار نەکرابوون و تیمەکان نەگەیشتبوون پێیان، بەڵام ئەم بەیانیە ئەوەش چارەسەر کرا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەوانەی هاتوون بۆ کەرکوک دەبێت دوو رۆژی دیکەش بمێننەوە

ئەوانەی هاتوون بۆ کەرکوک دەبێت دوو رۆژی دیکەش بمێننەوە