بۆ کارتی نیشتمانییە

بۆ پاسپۆڕت هاتنەوە 30 رۆژ بمێننەوە؛ ئەمە داواکارییە

964+
ئەحمەد مستەفا

پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە نشین، یەکلادەکاتەوە کە ئەوانەی دەیانەوێت پاسپۆرت دەربکەن یان نوێی بکەنەوە بە هیچ جۆرێک کار بە (صورة قیدی الكتروني) ناکەن.

(صورة قیدی الكتروني)، وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی داتای کەسی یان خێزانییە، وەک بەشێک لە پڕۆسەی بوون بە خاوەن پاسپۆڕت یان نوێ کردنەوەی، لە بەرامبەردا دەبێت کەسە کارتی نیشتمانی پێ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20.11.2024 لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی تاراوگە نشین دەکەن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە (صورە قیدی الیکترۆنی) ناکرێت، چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن بە (صورة قیدی الكتروني) راگیراوە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێت، تەنیا بە (کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی (20 بۆ 30) رۆژی پێدەچێت.

سێ مەرجی ناو پاسپۆڕت گرفتی بۆ منداڵ و دوورە وڵاتان دروس...

سێ مەرجی ناو پاسپۆڕت گرفتی بۆ منداڵ و دوورە وڵاتان دروستکردووە

بەنگلادشییەکانی هەولێر پرسیاری پاسپۆڕت و مۆڵەتی مانەو...

بەنگلادشییەکانی هەولێر پرسیاری پاسپۆڕت و مۆڵەتی مانەوەیان لێدەکرێت