دیمه‌نێكی كاتى دابه‌شكردنى مانگاكان به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك.
پێشتریش (مه‌ڕ)یان دابه‌شكردووه
له سێمێل 20 مانگاى شیرده‌ر به‌سه‌ر 20 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى سێمێل 20 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت ده‌ستنیشانكران بۆ ئه‌وه‌ى 20 مانگای شیرده‌ریان پێبدرێت و ئه‌م كاره‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى مانگى سوورى قه‌ته‌رى و مانگى سوورى عێراقی ئه‌نجامدراوه.
خێزانه‌كان به‌رله‌وه‌ى مانگاكانیان پێبدرێت، خولێكی راهێنان و فێركردنیان بۆ كردنه‌وه كه رێكخراوه‌كان به هاوكارى كشتو‌كاڵى سێمێل به‌ڕێوه‌یان بردبوو.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى پارێزگاى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و مانگایانهى به‌و 20 خێزانه دراون خۆماڵیین و له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه، دابین كرابوون.
وتیشی “ئه‌م چالاكییه وه‌كو هاوكاریكردنى ئه‌م خێزانانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆژیاندنیان بۆ دروست ببێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر هه‌مان ئه‌م رێكخراوانه هه‌ر له سنوورى پارێزگاكه‌یان چه‌ند جارێك مه‌ڕیان به‌سه‌ر خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابه‌شكردووه و به‌پێی پلانی خۆشیان له‌و كارانه به‌رده‌وام ده‌بن.